ئه‌مریكا سیسته‌می موشه‌كی پاتریۆت بۆ پاراستنی باڵوێزخانه‌كه‌ی له‌ بەغدا داده‌نێت
  2020-02-05       1666       
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند ''400 سەربازی تر رەوانەی بەغدا ده‌كات، كاری ئەم سەربازانەش بەكارخستنی مووشەكی پاتریۆت دەبێت بۆ پاراستنی  باڵوێزخانەی ئەمریكا''.

ئاوێنه‌: لەمبارەیەوە بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بە میدیاكانی راگەیاندوە كە وتوێژیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق كردووە لەبارەی ناردنی ئەم هێزانە و خستنەكاری مووشەكی پاتریۆت لە ناوچەی سەوزی بەرپرسنشینی بەغدا، بۆ پاراستنی بارەگاكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە.

ئه‌مه‌ كاتێكدا كوتله‌ شیعه‌كان پەرلەمانی عێراق بەر لە چەند هەفتەیەك پرۆژە بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكایان لەسەر خاكی عێراق پەسەند كرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×