قەێس خەزعەلی: ئەمریکا دەیەوێت شەڕی ناوخۆیی نێوان شیعەکان رووبدات
  2020-02-06       579       
قەێس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق رایگەیاند، "ئەمریکا دەیەوێت شەڕی ناوخۆیی نێوان شیعەکان رووبدات و زۆرترین ژمارەی کوژراوان لە حەشدی شەعبی بکەوێتەوە".

ئاوێنە: ،حەزعەلی سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەڵێت "ئەمەریکا بووەتە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەیەوێت کەسێکی دیکە لە شوێنی دابنێت، کە کار بۆ بەرژەوەندییەکانی بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمەریکا دەیەوێت، رێککەوتنی نێوان عێراق و چین هەڵبوەشێنێتەوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دەنگۆی کوژرانی خەزعەلی لە هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرابووەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×