بەتۆمەتی ساختەكردنی دراو كەسێك دەستگیر دەكرێت
  2019-02-27       876       

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەتۆمەتی ساختەكردنی دراو كەسێكیان دەستگیركردوە، ئاماژەبەوەش دەكات تۆمەتبارەكە لەكاتی دەستگیركردنیدا بری 1800 دۆلاری ساختەی ئەمریكی پێ بوە.

 

ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی لەسەر دەستگیركردنی كەسێك بڵاو كردەوە كە تۆمەتبارە بە ساختەكردنی دراو، ئاماژەبەوەش دەكات تۆمەتبارەكە ناوی "ر، ب، ع" ەو لەدایكبوی 1982 لەشاری سلێمانی دەستگیركراوە.

 

دەشلێت " به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتییان و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌ دیارده‌یه‌كی دزێو و ده‌ستبڕین و بنبڕكردنی دراوی ساخته‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی به‌ فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی (281) له‌یاسای سزادانی عیراقی، توانیان ڕۆژی  18-8-2018 كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن له‌شاری سلێمانی به‌ناوی ( ڕ , ب , ع ) له‌دایك بووی ساڵی 1982 كه‌ بڕی (1800) دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌ی پێ بووه‌، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی سزای زیندانیكردنی بۆ ده‌ركرا بۆ ماوه‌ی ساڵێك".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×