ئاسایشی گەرمیان دەست بەسەر بڕێکی زۆر جگەری ئێرانیدا دەگرێت، لەزاڵگەی بانیخێڵانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەست بەسەر (1,5)یەک تەن و نیو جگەری ئێرانیدا گیرا کەبەشێوەی ناتەندروست لەئۆتۆمبێلکێدا بارکرابو
ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد: بەڕێوە بەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لەڕاگەیەنراوێکدا کەوێنەیاکی بۆئاوێنە نێردراوە سەبارەت بەدەست بەسەرداگرتنی یەک تەن و نیو جگەر ڕایدەگەیەنێت شەوی25/26\2\2019لە لایەن زاڵگەی بانی خێڵانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە توانرا لە کاتی پشکنیندا دەست بگیرێت بە سەر بڕی(1,5)یەک تەن و نیو لە جگەری ئێرانی.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتوە" ئەوجگەرە بە شێوەیەکی ناتەندروست لە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە جۆری(فلات مان/ژمارە25183/سلێمانی)بارکرابوو لە کاتێکدا بە پێێ رێنماییە تەندروستیەکان پێوست بوو ئەو جۆرە کاڵایە لە ئۆتۆمبیلی(بەراد)باربکرایە".
هێما بۆئەوەشکراوە پاش ئەوەی لیژنەیەک لە تەندروستی فیتەرنەرییەوە بۆ پشکنینی ئەو کاڵایە پێکهێنرا دەرکەوت کە(جگەر)ەکە تێکچووەو بە کەڵکی بە کارهێنان نایەت و بریاری لە ناو بردنی درا.