لیرەی توركی گەورەترین دابەزینی تۆماركرد
  2020-02-08       2417       

ئەمڕۆ شەممە نرخی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی نزمترین ئاستی لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوەوە تۆماركرد، ئەوەش دوای لێدوانی وەزیری خەزێنەی توركیا كە رایگەیاندبو، بانكی ناوەندی بەردەوام دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی نرخەكانی سود.

ئاوێنە: لیرەی توركی ئەمڕۆ لەسەدا 0.6 دابەزی، بەشێوەیەك یەك دۆلاری ئەمریكی شەش لیرەی تێپەڕاندو یەك دۆلار بەرامبەر بە 6.0275 لیرە ئاڵوگۆڕی پێكراوە.

دابەزینی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار رۆژانە لەماوەی هەفتەی رابردودا بەردەوام بوە بەشێوەیەك دوێنێ یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 5.9887 لیرەی توركی بو.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×