دوای خستنەخوارەوەی دو فرۆكەی لەلایەن پاكستانەوە، هندستانیش فرۆكەیەكی پاكستانی دەخاتە خوارەوە
  2019-02-27       1865       

دوای خستنەخوارەوەی دو فرۆكەی لەلایەن پاكستانەوە، هندستانیش فرۆكەیەكی پاكستانی دەخاتە خوارەوە، پێكدادانی فرۆكە جەنگییەكانی ئەو دو وڵاتە هاوكاتە لەگەڵ هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی هیندستان بۆ سەر كۆمەڵەی سوپای موحەمەد كەخەبات بۆ ئەوە دەكەن كشمیر بخەنە سەر وڵاتی پاكستان.

ئاوێنە: لەدوای هێرشێكی فراوانی فرۆكە جەنگییەكانی سوپای هیندستان بۆ سەر كۆمەڵەی موحەمەد لەو بەشەی هەرێمی كشمیر كە هندستان بە موڵی خۆی دەزانێت، فرۆكە جەنگییەكانی سوپای پاكستان روبەروی چەند فرۆكەیەكی هندی دەبنەوە‌و لەئەنجامدا دو فرۆكەی جەنگی هندی تێك دەشكێنن، لەمبارەیەوە ژەنەرەڵ ئاسف غەفور، وتەبێژی سوپای پاكستان رایدەگەیەنێت فرۆكە جەنگییەكانی هندستان سنوری وڵاتەی بەزاندوە.

لەراگەیەنراوێكیشیدا ئاشكرایكرد هێزی ئاسمانی پاكستان دو فرۆكەی هندستانی خستوەتە خوارەوە، بەجۆرێك یەكێك لەفرۆكەكان لەو بەشەی كشمیر كەوتوەتەخوارەوە كەلەژێر دەسەڵاتی هندستاندایە‌و فرۆكەكەی دیكەش لەو بەشەی كشمیركەوتوەتە خوارەوە كە لەژێر دەستی پاكستاندایە.

لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی هیندستان وەك وەڵامدانەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی پاكستان رایدەگەیەنێت كە ئەوانیش فرۆكەیەكی جەنگی هێزی ئاسمانی پاكستانیان تێكشكاندوە‌و خستوەتە خوارەوە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×