عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان
له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ده‌نگۆی بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران رایگه‌یاند
هیچ بڕیارێك نییه له‌وباره‌یه‌وه‌و بڕینی ده‌رماڵه‌ش قبوڵكراو نییه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فراكسیۆنی
گۆڕان، بۆ گفتوگۆکردن
له‌سه‌ر پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی مامۆستایان و پلانی چاره‌سه‌ری
پاشه‌که‌وتی موچه، ڕایه‌ڵه‌ی مامۆستایانی گۆڕان له هه‌ولێر سه‌ردانی فراكسیۆنه‌كه‌ی
كردوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ڕایه‌ڵه‌ی مامۆستایان، چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی ئاماده‌کردوه
بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی په‌رورده‌و بڕیاره فراکسیۆنی گۆڕان به هاوکاری فراکسیۆنه‌کانی
دیکه کاریان له‌سه‌ر بکات.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی
بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران، عه‌لی حه‌مه ساڵح، مامۆستایانی دڵنیاکردۆته‌وه
كه له‌سه‌دا 54ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌رماڵه‌یه، هیچ بڕیارێک نییه بۆ بڕینی ده‌رماڵه‌و
ئه‌م بابه‌ته قبوڵکراویش نییه.
وتوشیه‌تی"هه‌ندێک
حاڵه‌تی نایاسایی هه‌ن ڕێکده‌خرێته‌وه‌و هه‌رگیز قبوڵکراو نییه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێکی
هه‌رێمی کوردستان له هاوپیشه‌که‌ی له‌عێراق که‌متر بێت."