كۆمپانیای
دیلۆیت رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چاره‌كی سێیه‌می ساڵی 2018دا زیاتر
له 35 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له‌ڕێی بۆرییه‌وه هه‌نارده كردوه و داهاته‌كه‌شی
زیاتر له دو ملیار‌و 250 ملیۆن دۆلار بوه.
ئاوێنه:كۆمپانیای
دیلۆیت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێنجه‌م راپۆرتی خۆی بۆ وردبینیكردنی به‌رهه‌مهێنان،
هه‌نارده، به‌كاربردن و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی له‌ماوه‌ی نێوان 1ی ته‌مموزی 2018 بۆ 30ی ئه‌یلولی 2018(چاره‌كی
سێیه‌می ساڵی 2018) بڵاوكرده‌وه.
كۆمپانیاكه
هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه له‌وردبینكردنه‌كه‌یاندا هیچ به‌یانێكی نادروستیان به‌دی
نه‌كردوه له‌زانیارییه‌كانی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت.
به‌پێی
راپۆرته‌كه بڕی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌بۆڕی له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی
ساڵی 2018دا، 35 ملیۆن و 246 هه‌زارو 851 به‌رمیل بوه‌و له‌ناوخۆش 174 هه‌زار 761
به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه كه به‌سه‌رجه‌م ده‌كاته 35 ملیۆن 751 هه‌زارو 433 به‌رمیل.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه كۆی به‌های نه‌وتی خاوی فرۆشراو له‌ڕێی بۆرییه‌وه دو ملیار‌و 250 ملیۆن و
572 هه‌زارو 508 دۆلار بوه و تیكڕای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراو 63.098
دۆلار بوه.
ئاشكراشكیردوه
كۆی به‌های نه‌وتی خاو‌و كۆندێنسه‌یتی فرۆشراو(هه‌نارده‌كراو له‌ڕێی بۆری و فرۆشتنی
ناوخۆ) گه‌یشتۆته دو ملیار و 262 ملیۆن و 409 هه‌زارو 784 دۆلار.
ده‌قی راپۆرته‌كه به‌زمانه‌كانی ئینگلیزی وكوردی و عه‌ره‌بی