2020-02-11   578     
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند، ''ره‌نگه رۆژه‌ڤی داهاتوومان له بازرگانییدا ئه‌ورووپا بێت. به‌جددیی له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه ده‌كه‌ین. ماوه‌ی ١٠-١٢ ساڵه كورتهێنانی زۆر گه‌وره‌مان له بازرگانییدا له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا هه‌یه''.
ئاوێنه: تره‌مپ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دوای ژاپۆن و چین ده‌كرێت رێككه‌وتنی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپاش ئه‌نجامبدرێت رایگه‌یاند ''ره‌نگه رۆژه‌ڤی داهاتوومان له بازرگانییدا ئه‌ورووپا بێت. به‌جددیی له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه ده‌كه‌ین. ماوه‌ی ١٠-١٢ ساڵه كورتهێنانی زۆر گه‌وره‌مان له بازرگانییدا له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا هه‌یه''.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ فەرمانڕەوای ویلایه‌ته‌كان كۆبوویه‌وه و له‌باره‌ی ئابوورییه‌وه دوا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد له وڵات‌دا تا ئێستا به‌رزترین ئاستی خۆشگوزه‌رانیی، باشترین ئابووریی و گشتگیرترین كۆمه‌ڵگه‌یان درووستكردووه و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه تا ئێستا حه‌وت ملیۆن هه‌لی كاری ده‌سته‌به‌ركردووه و رێژه‌ی بێكاریی گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی ٥٠ ساڵی رابردوو.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له كاره‌كان له بواره‌كانی ژێرخان، په‌روه‌رده و ئاسایشی گشتیی‌دا كرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌زاران كۆمپانیا به‌مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان روویان له ئه‌مریكا كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئابوورییدا وڵاتی ژماره یه‌كی جیهانه و وتی، ''كاتێك كه خۆمان ئاماده ده‌كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تیی، گوێم له‌وه ده‌بوو كه چین له ساڵی ٢٠١٩دا ده‌بێته ئابووریی ژماره یه‌ك له جیهان و ئێمه‌ش ده‌بینه دووه‌م. تاریفەی گومرکییمان به بەهای سه‌دان ملیار دۆلار دانا. ئه‌وه‌تان بینی كه له‌به‌رامبه‌ر چیندا كه تا ئێستا نزمترین كورتهێنانمان هه‌بووه. له رووی گه‌وره‌یی له ئابوورییدا، زۆر له پێش چین-ه‌وه‌ین''.
دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد کە له رووی ئابوورییه‌وه چین بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ توانای ئه‌وه‌ی نییه به ئه‌مریكا بگاته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری فەرمانڕەوای ویلایه‌ته‌كانی دایه‌وه و له وه‌ڵامی پرسیاری، دوای رێككه‌وتنه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ژاپۆن و چین، رۆژه‌ڤی ئابووریی ده‌ره‌كیی ئه‌مریكا چی ده‌بێت، دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد، ئه‌ورووپا له بازرگانییدا به‌شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كردووه و وتی، ''ره‌نگه رۆژه‌ڤی داهاتوومان له بازرگانییدا ئه‌ورووپا بێت. به‌جددیی له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه ده‌كه‌ین. ماوه‌ی ١٠-١٢ ساڵه كورتهێنانی زۆر گه‌وره‌مان له بازرگانییدا له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا هه‌یه''.