به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی ئۆپێك كه‌میكردوه‌
  2020-02-12       302       

به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی رۆژانه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) له‌ مانگی كانوونی دووه‌مدا به‌راورد به‌ مانگی رابردووتر ٥٠٩ هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه‌ و بووه‌ته‌ ٢٨ ملیۆن و ٨٦٠ هه‌زار به‌رمیل.
 
ئاوێنه‌: به‌پێی راپۆرتی بازاڕی نه‌وت له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠دا كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی ئۆپێكه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، مانگی رابردوو خستنه‌ڕووی جیهانیی نه‌وت به‌راورد به‌ مانگی رابردووتر، رۆژانه‌ ١٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه‌ و بۆ نزیكه‌ی ١٠٠ ملیۆن و ١٢ هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه‌.

له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك ٥٠ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه‌ و بووه‌ته‌ ٧١ ملیۆن و ٢٦٠ هه‌زار به‌رمیل.

به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی خاوی ئۆپێك له‌ مانگی كانوونی دووه‌مدا به‌راورد به‌ مانگی رابردووتر، ٥٠٩ هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه‌ و بووه‌ته‌ ٢٨ ملیۆن و ٨٦٠ هه‌زار به‌رمیل. پشكی ئۆپێك له‌ خستنه‌ڕووی جیهانیی نه‌وت بریتییه‌ له‌ ٢٨،٨ له‌سه‌دا.

ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ مانگی رابردوو له‌ نێو رێكخراوی ئۆپێكدا زۆرترین به‌رهه‌می نه‌وتیان زیادكردووه‌، به‌پێی ریزبه‌ندیی بریتیین له‌ سعوودیه‌، نێجیریا و گینیای ئێكوادۆریی.

له‌ سعوودیه‌ به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت ٥٧ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه‌ و بووه‌ته‌ نۆ ملیۆن و ٧٣٣ هه‌زار به‌رمیل. له‌ نێجیریا به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی خاو ٢٥ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه‌ و بووه‌ته‌ ملیۆنێك و ٧٧٦ هه‌زار به‌رمیل، له‌ گینیای ئیكوادۆرییش سێ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه‌ و بۆ ١٢٤ هه‌زار به‌رمیل هه‌ڵكشاوه‌.

له‌ كانوونی دووه‌مدا زۆرترین كه‌مبوونه‌وه‌ له‌ به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتدا له‌نێو وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێكدا له‌ لیبیا، عێراق و ئوردن بووه‌.

له‌ لیبیا به‌رهه‌می رۆژانه‌ ٣٤٤ هه‌زار به‌رمیل كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ ٧٩٦ هه‌زار به‌رمیل، له‌ عێراق ٦٨ هه‌زار به‌رمیل كه‌مبووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ چوار ملیۆن و ٥٠١ هه‌زار به‌رمیل، و به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت له‌ كوێت ٤٤ هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه‌ و بووه‌ته‌ ٢ ملیۆن و ٦٦٥ هه‌زار به‌رمیل.

– خواستی جیهانیی له‌سه‌ر نه‌وت

له‌ راپۆرته‌كه‌دا خواستی جیهانیی له‌سه‌ر نه‌وت بۆ ساڵی ٢٠٢٠ به‌ رۆژانه‌ ١٠٠ ملیۆن و ٧٣٠ هه‌زار به‌رمیل، خه‌مڵێنراوه‌.

هاوكات خواستی رۆژانه‌ی نه‌وتی خاو له‌ وڵاتانی ئۆپێك له‌ ساڵی ٢٠٢٠دا، به‌ ٢٩ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل پێشبینی كراوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×