2020-02-13   566     
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت راسپێردراو بۆ پۆستی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت رابگه‌یه‌نێت.
ئاوێنە: په‌رله‌مانتاری توركمان له گرووپی كاركردنی عه‌للاوی، محه‌مه‌د خالیدی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی پێکهێندراوه و رۆژی یه‌كشه‌ممه ئاشكرا ده‌كرێت.
خالیدی باسی له‌وه‌ش كرد كه عه‌لاوی بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه داوای دانیشتنی نائاسایی له په‌رله‌مان كردووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه عادل عه‌بدلمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق له‌ژێر فشاری ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامن، ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
دوای ئه‌ویش به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆکكۆماری عێراق، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راسپارد.