كەشناسی كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێر داھاتووی راگەیاند
  2020-02-13       944       

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێم بەفر و باراناوی دەبێت.

ئاوێنه‌: لە زۆربەی ناوچەكان بەفر دەبارێت، لە كاتەكانی ئێوارە كاریگەرییەكانی ئەم شەپۆلە تەنیا لە ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٤ و سلێمانی ٢ دھۆك ١ پلە پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە كاتەكانی بەیانیی زوودا.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×