هێرشێكی موشەكی كرایە سەر بنكەی سەربازی "كەی وەن" لە كەركوك
  2020-02-13       931       

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق رایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە موشەكی جۆری كاتیوشا هێرشكراوەتە سەر بنكەی سەربازیی "كەی وەن" لە پارێزگای كەركوك كە هێزی ئەمریكی لەخۆدەگرێت.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردۆتەوە كە هێرشەكە زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوەو ئاماژەشیان بەوەداوە كە فڕینێكی چڕی فڕۆكە لە ئاسمانی ناوچەی بنكە سەربازییەكە لەدوای هێرشەكە هەیە.

یەكێك لە سەرچاوەكان وتویەتی، هێزە ئەمنییەكان لەنزیك بنكە سەربازییەكە دەستیان گرتوە بەسەر سەكۆیەكدا كە موشەكی ئامادەكراوی بۆ هاویشتن تێدا بوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×