قایمقامیەتی هەولێر دەڵێت، ناوەڕۆكی ئەو وێنەیەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە كە لافیتەیەكەو لەسەری نوسراوە بە بڕیاری قایمقامیەتی هەولێر لەمەودوا دابەشكردنی غاز بە فۆرمی خۆراك دەبێت، "هیچ بنەمایەكی نییەو دورە لە راستی."
ئاوێنە: چەند رۆژێكە وێنەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە كە لافیتەیەك و ئاگادارییەكی بەناوی قائیمقامیەتی هەولێرەوە لەسەر نوسراوە كە تێیدا هاتوە"ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان دەكەینەوە، لەبەرواری 08/02/2020 دابەشكردنی غاز بە فۆرمی خۆراك دەبێت، بۆ هەر فۆرمێك تەنها یەك بوتڵی غاز وەردەگیرێت."
قایمقامی قەزای هەولێر، شەوی رابردو، لە رونكردنەوەیەكدا، ناوەڕۆكی ئەو وێنەیەی بە "پڕوپاگەندە" ناوبردوەو وتوشیەتی"هیچ بنەمایەكی نییەو دورە لە راستی."
ئەوەشی خستۆتەڕو"ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە ئەو بڕە غازەی رۆژانە دەگاتە کارگەکانی پارێزگای ھەولێر بەشێوەیەکی ئاسایی و ڕێکوپێک لەنێو گەڕەکەکانی شاری ھەولێر بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت."
دەقی رونكردنەوەكە...
رونكردنهوهیهك لهقایمقامیهتی قهزای ناوهندیی ههولێرهوه..
بهپێویستمان زانی سهبارهت بە بڵاوبونەوەی ئەو ئاگاداریەی کە لەچەند پەیج و ئەکاونتێک دەربارەی ئەوەی گوایە بەبڕیاری بەڕێز قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر دابەشکردنی غازی ماڵان بەپسوڵەی خۆراک دەبێت!! ئێمە وەک قايمقاميهتى قەزای ناوەنديی هەولێر بە پێویستمان زانی ئهم رونكردنهوهیه بۆ بەرچاوڕونی هاوڵاتیان بخهینهڕو ئەم پڕوپاگەندەیە ھیچ بنەمایەکی نییەو دورە لەڕاستی و ھەر بڕیارو ڕێنماییەک دەربچێت لەلاپەرەی فەرمی قایمقامیەتی ھەولێر بڵاودەکرێتەوە.
بۆیە ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە ئەو بڕە غازەی رۆژانە دەگاتە کارگەکانی پارێزگای ھەولێر بەشێوەیەکی ئاسایی و ڕێکوپێک لەنێو گەڕەکەکانی شاری ھەولێر بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.