سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوه‌وه‌
  2020-02-14       1044       
مایک پۆمپیۆ، مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبوه‌وه‌و بارزانی‌ جه‌خت له‌مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌.

ئاوێنه‌: له‌په‌راوێزی‌ بەشداریکردنی لەکۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه‌ ئه‌مرۆ هه‌ینی‌ لەشاری میونشنی ئەڵمانیا ده‌ستیبه‌كاره‌كانیكرد، مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ کۆبوەوە. 

لەدوای کۆبونەوەكه‌، بارزانی لەتویتێکدا نوسیویه‌تی‌، "لەگەڵ پۆمپیۆ هاوڕابوین کە هێزەکانی ئەمریکا پێویستە لەناوچەکە بمێننەوە. ئەمریکای هاوپەیمانمان بەشێکی گرنگه‌ لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندنی داعش". 

هه‌ر ئه‌مڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ دان برولیەت، وەزیری وزەی ئەمریکا  کۆبوەوە. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×