برێكی زۆری فینگەر لەناو دەبرێت
  2019-02-28       707       

برێكی زۆری فینگەر لەناو دەبرێت، لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر "فنگەر" پەتاتەی ئامادەكراودا دەگرن كە "كەڕووی" كردووە و پاش پشكنین دەركەوت گونجاو نییە بۆ خواردن , لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانیش بڕیاردرا لەناوببرێت.

ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: ئازاد نەبی نوێنەری تەندروستی و ئەندامی لیژنەی باڵا لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند لە چەند رۆژی رابردوودا لە یەكێك لە كۆگاكانی شاری سلێمانی لەلایەن "لیژنەی دوو" دەستیان گرتووە بە سەر بڕی "177" كارتۆن "فنگەر" پەتاتەی ئامادەكراودا كە دەكاتە "442" كگم و دوای پشكنین دەركەوت سەرجەم كارتۆنەكان كەڕووی كردووە و گونجاو نیە بۆ خواردن , ئازاد نەبی ووتیشی: "فنگەرەكە" بەرهەمی هاوردەكراوە و بەهۆی خراپ عەمباركردنی كەڕووی كردووە , بەڵام پێش ئەوەی لە بازاڕدا ساخبكرێتەوە توانیان دەستی بەسەردا بگرن و خاوەنەكەشی رووبەڕووی سزای یاسایی بكەنەوە. 

نوێنەری تەندروستی و ئەندامی لیژنەی باڵا لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت" لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری لەناوبردنی هەموو بڕە فنگەرەكە دراوە و لە نزیكترین كاتدا لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت".


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×