مارک ئێسپەر: ئەمریکا پابەندە بە مەشقپێکردن و پشتیوانییكردنی هێزە عێراقییەکان
  2020-02-15       363       
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، مارک ئێسپەر: "ئەمریکا پابەندە بە پێشکەشکردنی مەشق و راوێژەکانی لە عێراق، هەروەها بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش".

ئاوێنە: مارك ئێسپەر لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ هاوتا ئەڵمانییەکەی، ئانگرێت کرامپ کارنباوەر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشی سازكرد.

ئێسپه‌ر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگه‌یاند: "ئەمریکا پابەندە بە پێشکەشکردنی مەشق و راوێژەکانی لە عێراق، هەروەها بەردەوام دەبێت لە ئەرکی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش".

ئێسپەر دوای کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایش میونشن، رایگەیاند، "دۆخی عێراق لە ئێستادا ئاڵۆزە، لە میانی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی (نێودەوڵەتیی دژ بە داعش) بەتایبەت باسمان لە فراوانکردنی رۆڵی ناتۆ کرد لە عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی داعش".

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاته‌كه‌ی کاردەکات بۆ هەماهەنگیی لەنێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و حکوومەتی عێراق بۆ یارمەتیدانی بەغدا و وتی: "کارەکانی هاوپەیمانییەکە کۆتایی نەهاتووە، و رێککەوتین لەسەر مانەوەمان بە هەستیارییەوە".

لای خۆیەوە، ئانگرێت کرامپ کارنباوەر ئاشكرایكرد ئامانجی وڵاتەکەی مەشق و راهێنانە بە هێزە عێراقییەکان، تاوەکو بتوانن لە داهاتوودا بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە.

کارنباوەر وتیشی: "ئەڵمانیا هاوبەشە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، و بەردەوام دەبێت لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی لە شەڕی دژ بە داعش".

دوای ئەوەی ٣ی کانوونی دووەمی رابردوو، هەریەک لە فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس لە بۆردومانێکی ئاسمانیی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش چالاکییەکانی لە عێراق هەڵپەسارد.

دواتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکدا بڕیاریدا بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە وڵاتەکەدا و ئەمەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە نایانەوێت عێراق ببێته‌ گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران.

ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش نزیکەی پێنج هەزار سەربازی وڵاتەکەی لە عێراق جێگیرکردووە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×