2020-02-15   1181     
بە مەبەستی کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان لە ئەفغانستان ئەمەریکا و بزوتنەوەى تاڵیبان گەیشتنە رێککەوتن، کە ئەگەرى هەیە رێککەوتنەکە رێگەخۆشکەربێت بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.
ئاوێنە: بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، "ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژە و هێشتا دەستی پێنەکردووە".
ئاماژەى بەوەکردوە، ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان سەرتاسەری ئەفغانستان دەگرێتەوە و بەسەر هێزەکانی ئەفغانستانیشدا جێبەجێ دەکرێت و بۆمبە چێنراوەکانی قەراغ ڕێگاکان و هێرشە خۆکوژیی موشەکیەکانیش دەگرێتەوە.
راگەیاندنى رێککەوتنەکە دوای کۆبوونەوەکەی نێوان مایک پەمپیێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و مارک ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا و ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستاندا هات، لە ماوەی ڕابردووشدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، هەلێکی باش هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاڵیباندا سەبارەت بە کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.