2020-02-15   726     
محەمەد تۆفیق عەلاوی
محەمەد تۆفیق عەلاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕو. ناوبراو هیواخوازه ببنه جێگای متمانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، محەمەد تۆفیق عەلاوی له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی، "له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕو، دور له‌هیچ ده‌نگۆو دزه‌پێكردنێك، به‌و هیوایه‌ی ببنه جێگای متمانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و په‌سه‌ندیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌ل بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی نوسیوه، نزیكبونه‌ته‌وه له‌به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكی مێژویی كه خۆی له‌ته‌واوبونی پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌تێكی بێلایه‌ن ده‌بینێته‌وه، "دور له‌ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نێكی سیاسی، له‌كه‌سانی ده‌ستپاك‌و كارامه پێكهاتووه".