2020-02-16   544     
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16/2/2020، چوار كاتیۆشا له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه.
ئاوێنە: به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و شانه‌یه، چوار كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزكران، 3 له‌وانه له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، ئه‌وه‌ی چواره‌میش به‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شد شه‌عبی كه‌وتووه له شه‌قامی فه‌له‌ستین، به هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێكێ و خێوه‌ت و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی كۆگای سووتاون.
هه‌ندێك له میدیاكانیش عێراقیش بڵاویانكردووه‌ته‌وه، گوللـه كاتیۆشاكان له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندینجار گوللـه كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون، تا ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.