کازم ساهر هیوا دەخوازێت عێراق هەمان ئاستی ٢٠٠٧ پێشکەش بکات
  2020-02-16       722       
کازم ساهر، هونەرمەدنی بەناوبانگی جیهانی عەرەبی ئاشکرای کرد کە هیواخوازە هەڵبژاردەی عێراق بتوانێت هەمان ئەو ئاستەی ٢٠٠٧ پێشکەش بکاتەوە و دووبارە ببێتەوە پاڵەوانی ئاسیا.

ئاوێنە: هونەرمەند کازمی ساهری عێراقی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئێم بی سی عەرەبی هیوای خواست کە عێراق دووبارە ببێتەوە پاڵەوانی ئاسیا.

ساهر ئاماژەی بەوەدا کە یاریزانانی عێراق ورەبەرز و بەتوانان، توانای ئەوەیان هەیە هاوشێوەی ساڵی ٢٠٠٧ دووبارە ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و ببن بە پاڵەوانی جامی ئاسیا.

هەروەها کازم ساهر ئاشکرای کرد کە سەیری گشت یارییەکانی خوولی ئینگلیزی دەکات و لە خوولی ئیسپانیش سەیری یارییەکانی ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.

هونەرمەندی گەورەی عەرەب ئەوەشی نەشاردەوە کە لەروانگەی ئەوەوە باشترین و خۆشەویسترین یاریزان، کەریم بەنزیمای فەڕەنسییە کە وەکو هێرشبەری سەرەکی یانەی ریاڵ مەدرید یاری دەکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×