سووپای ئیسرائیل ژمارەیەک خاڵی سەربازی حەماسی کردە ئامانج
  2020-02-16       346       
وتەبێژی سووپای ئیسرائیل رایگەیاند، ژمارەیەک ئامانجی بزووتنەوەی حەماسی لە باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومانکردووە.

ئاوێنە: لە راگەیەندراوێکدا ئەڤیخای ئێدرئی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانیان لەمیانی زنجیرەیەک هێرشدا، ژمارەیەک ئامانجی بزووتنەوەی حەماس-یان لە باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومانکردووە لەنێویاندا، کۆمەڵگایەکی سەربازی.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێرشەکان لە وەڵامی ئەو دوو مووشەکە ئەنجامدەراون کە دوێنێ شەممە لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران و فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشیانکردووەتەوە سەر ژمارەیەک ئامانجی كەتائیبەكانی عزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە شاری دێربەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە، بەڵام هێچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئێوارەی دوێنێ شەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبووکە دوو مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی جوولەکەنشینەکان کراون
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×