وەزیری دەرەوەی چین: كۆرۆنا كۆنترۆڵ كرا
  2020-02-16       1166       
بەرپرسانی چین رایانگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە حاڵەتی كۆنترۆڵ كردن و كەمبوونەوەدایە.

ئاوێنه‌: لەوبارەیەوە وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاندووە: توانیویانە پێش بە تەشەنە كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرن و هەموو هەوڵەكانیان تا ئێستا بە باشی بەڕێوە چووە و لەئێستاشدا پزیشكان توانیویانە كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن.

بەپێی نوێترین ئامار تا ئێستا 68 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هەزار و 665 كەسیش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەكی تریشەوە سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی  سوپاسی چین دەكات بۆ ئەو هەوڵانەی گرتوویانەتەبەر بۆ رێگریكردن لە تەشەنە كردنی ڤایرۆسەكە، بەڵام لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مەترسی ڤایرۆسەكە لە ئارادایە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی بی بی سی تا ئێستا 500 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 26 وڵاتی جیهان تۆمار كراوە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×