بەها ئەعرەجی: بەداخەوە زۆربەمان چاوەڕێی ناوی وەزیرەکان دەکەین نەک بەرنامەی حکومەت
  2020-02-16       528       
بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند "حکومەتێکی بەهێز بە بەرنامەکەی دیار دەبێت نەک بەو کەسانەی کە لەخۆی دەگرێت".

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠، بەها ئەعرەجی لە توویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی حکوومەتی نوێوە دوا.

ئەعرەجی وتی، "بەداخەوە زۆربەمان چاوەڕێی ناوی وەزیرەکانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی عێراق دەکەین نەک بەرنامەی".

هاوکات بەها ئەعرەجی وتیشی، "حکوومەتی بەهێز بە کەسەکانی ناوی دەرناکەوێت، بەڵکو بە بەرنامە و بونیاتنانی دامەزراوەکانی وڵات و گەڕاندنەوەی هەیبەتی وڵات دیار دەبێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×