2020-02-16   5645     
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رای گەیاند، ”بە بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە“ سەر دانانەوێت و پاشەکشە لە هەڵوێستەکانی ناکات.
ئاوێنە: شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بە میدیایەکی پارتی راگەیاند: ”ئه‌وه‌ی من بناسێت، رۆژێک له رۆژان شایه‌دیی ئه‌وه‌م بۆ ده‌دات کە من کێم“.
ڕوونیشی کردەوە کە خه‌بات و ماندووبوونی ٤٠ ساڵەی پێشمه‌رگایه‌تیی ئەو، ”به درۆکردن و هێرش و پینه و پەڕۆ ناشۆرێته‌وه“.
شێخ جەعفەر جەختی کردەوە: ”له ئاستی ئه‌و که‌سانه زۆر به‌رزتر و گه‌وره‌ترم کە ده‌یانه‌وێت له‌م رێگایانه‌وه خەباتەکەم بیر ببه‌نه‌وه“.
شێخ جەعفەر بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ وردەکارییەک بدات، وتی: ”هه‌موو ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌کرێته‌وه، هه‌ڵمه‌تێکی داشۆراوه له ئه‌خلاق و ره‌وشتی سیاسی، دڵنیای هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌مه‌وه نه پاشه‌کشه ده‌که‌م، نه سه‌ر داده‌نوێنم، ئەوانه‌ی ده‌ستیان له‌پشته‌وه بووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه“.