2020-02-16   372     
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری میونخ لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.
ئاوێنه: لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاریی و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کراوە، جەختیش لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کراوەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاریی و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کراوە، جەختیش لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کراوەتەوە.
لە بەشێکی هەواڵەکە ئاماژە بەوەشکراوە کە هەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ھەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لە سەربنەمای رێز لەیەکگرتن، ھەروەھا گفتوگۆش دەربارەی گرفت و ئاستەنگەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا کرا.