عێراق بایی ٩٦ملیۆن دۆلار هێلکەی لە تورکیاوە هاوردە کردوە
  2020-02-16       422       
بەپێی نوێترین داتاكانی توركیا، لە کاتێکدا حكومەتی عێراق ھاوردەی ھێلكەی لە توركیاوە قەدەخەكردووە، عێراق لەساڵی ٢٠١٩ بایی ١٩ ملیۆن دۆلار هێلکەی لەم وڵاتەوە هاوردە کردووە.

ئاوێنه‌: بە پێی ئەم هەواڵە لە ماوەی ساڵی رابردوودا  ھەناردەی ھێلكەی توركیا بۆ سووریا و كوێتیش ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە، بەجۆرێك لەنێو ئەو وڵاتانەی لە ساڵی 2019دا زۆرترین ھێلكەیان لەم وڵاتەوە ھاوردەكردووە، عێراق لە پلەی یەكەمدایه و بەھای ھەناردەی ھێلكە بۆ ئەم وڵاتە گەیشتووەتە 96 ملیۆن دۆلار.

سەرەڕای پێوندیی ئاڵۆزی نێوان سوریا و تورکیا،سووریا لە پلەی دووەمی ئەم ریزبەندییە دایە و بۆ41 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە. كوێتیش لە پلەی سێھەمی ئەم لیستەتدا‌یە و بایی 31 ملیۆن دۆلار هێلکەی لە تورکیاوە هاوردە کردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×