بارزانی و حەلبوسی لەسەر شەش خاڵ رێككەوتن
  2020-02-16       1650       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێ لەسەر شەش خاڵ رێككەوتن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 16ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى هێزه‌ عێراقييه‌كان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد كە ژمارەیەك پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەكەش یاوەری حەلبوسی بون.

بەپێی راگەیەندراوێكی هاوبەشی هەردو نوسینگەی مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆیان كردوە سەبارەت بە بارودۆخی ئێستاو ئەو قەیرانە سیاسیەی عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت، لە نێویشیاندا پێكهێنانی حكومەت.

راگەیەندراوە هاوبەشەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەبەر رۆشنایی كۆبونەوەكە هەردولا رێكەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:

1.كاركردنی سەرجەم هێزە عێراقییەكان بۆ دەرچون لە دۆخی ناهەمواری ئێستا، بەوجۆرەی سەقامگیری بۆ بەغدا و پارێزگاكانی باشوری عێراق بگەڕێنێتەوە.

2.هەر حكومەتێكی داهاتو پێویستە نوێنەرانی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق لەخۆبگرێت، لەسەر بنەمای هاوبەشی نیشتمانی.

3.پێویستە بەرنامەی حكومەت بۆچونێكی رونی هەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەزوترین كات وەك جێبەجێ كردنی داواكاری خۆپیشاندەران و پێویستە ئەو پرسە ئەولەویەتی حكومەتی داهاتو بێت.

4.پێویستە حكومەت پلانێكی ڕونی هەبێت بۆ گەڕانەوەی هەیبەت بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت و باشكردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و كۆتاییهێنان بەدەستوەردانی دەرەكی،و هێشتنەوەی چەك بە دەستی دەوڵەت، و كۆتاییهێنان بە دیاردەی چەكداری نافەرمی.

5.بەردەوامبونی هاریكاری لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هاریكاری عێراق بەمەبەستی بەرەنگاربونەوەی مەرترسی تیرۆر، و لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش.

6.كاری بەردەوام بۆ گەیشتن بە وابەستەبونێكی بەهێز لەپێناو هەماهەنگی هەڵوێستی نێوان هەردولا و هاوبەشەكانی تر.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×