دوای 9 ساڵ سوپای سوریا شاری حه‌له‌بی کۆنترۆڵ کردەوە
  2020-02-17       1170       
دوای تێپه‌ڕبوونی 9 ساڵ به‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی پارێزگای حه‌له‌ب، كه‌ گه‌وره‌ترین پارێزگای پیشه‌سازی و بازرگانی سووریایه‌، سوپای حكومه‌تی سووریا پارێزگاكه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌.

ئاوێنە:روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌وه‌ ده‌كات، رێككه‌وتنێك له‌ نێوان توركیا و رووسیا هه‌بووه‌ بۆ جێهێشتنی ئه‌و ناوچانه‌ و جێگرتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن سوپاوه‌، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كەش، له‌ ماوه‌ی 21 رۆژدا پتر له‌ 400 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون.

له‌ دوایین هێرشه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌، زیاتر له‌ 30 گوند و ناوچه‌ی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری پارێزگای حه‌له‌بی كۆنتڕۆڵ كرده‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی 9 ساڵه‌ كۆنتڕۆڵی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ده‌ستدابوو و له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی به‌ره‌ی نوسره‌دا بوو، ئه‌گه‌رچی سه‌نته‌ری شاری حه‌له‌ب پێشتر له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵ كرابوو، به‌ڵام چه‌ندین ناوچه‌و گوندی ده‌وروبه‌ری هێشتا له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی به‌ره‌ی نوسره‌دا مابووه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×