2020-02-17   747     
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆماری توركیا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆشكی سپی رایگه‌یاند، "تره‌مپ سوپاسی ئه‌ردۆغان-ی كردووه بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی کە توركیا ده‌یدات بۆ به‌رگرتن له كاره‌ساتێكی مرۆیی".
ئاوێنە: جود دیری، وته‌بێژی كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ئه‌نجامدا كه شه‌ممه رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆماری توركیا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامیاندا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "سه‌رۆک تره‌مپ نیگه‌رانیی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به توندوتیژی له پارێزگای ئیدلب له سووریا و سوپاسی ئه‌ردۆغان-ی كرد بۆ هه‌وڵه‌كانی توركیا له‌باره‌ی به‌رگرتن له كاره‌ساتێكی مرۆیی".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه دۆناڵد تره‌مپ خواستی خۆی خستووه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به كۆتایی هاتنی پشتیوانیی رووسیا بۆ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ جه‌نگی ناوخۆی سووریا و هاتووه ”تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه ده‌ستوه‌ردانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له لیبیا ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات”.