وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاره هاوشێوه‌ی مامۆستایان، فەرمەنبەرانی گرێبەستی ته‌ندروستیش، بكرێنه هه‌میشه‌یی و حكومه‌تیش بە شێوەی مه‌بده‌ئی ڕه‌زامه‌ندیی داوه.
ئاوێنە: محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی رەسمی پارتی راگەیاند"پلان هه‌یه كه فەرمانبەرانی ته‌ندروستیش، ئه‌وانه‌ی له وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستن، بكرێنه هه‌میشه‌یی و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وانه بكرێنه هه‌میشه‌یی كه پێویستمان به پسپۆڕییەکەیان هەیە."
محه‌مه‌د قادر وتیشی"نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار فەرمانبەری ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و ته‌نها چاوه‌ڕێی كات ده‌كه‌ین کە ئه‌وانیش بكرێنه هه‌میشه‌یی."
بەپێی قسەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی "به شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ده‌ئی حكومه‌تیش ڕازی بوە، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كات ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت و هاوشێوه‌ی مامۆستایانی گرێبه‌ست، فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی تەندروستیش بكرێنه هه‌میشه‌یی."