نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، له هه‌وڵه‌كانى بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه كوردييه‌كان له سوريا به‌رده‌وام ده‌بێت و پشتگيرى له هه‌ر هه‌نگاوێكيان بۆ ڕێككه‌وتن و يه‌كخستنى ڕيزه‌كانيان ده‌كات له‌پێناو دابينكردنى مافه‌كان و پێگه‌يه‌كى باشتر بۆ كورد له ئێستاى و داهاتوى سوريادا.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو قسانەی نێچیرڤان بارزانی، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 17/2/2020 لەمیانی پێشوازیكردنیدا هاتون لە جێمس جێفرى، نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سوريا و شاندێكى ياوه‌ری.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، له كۆبونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سوريا و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سوريا و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕاگرتنى شه‌ڕو كوشتار له‌و وڵاته تاوتوێ كران، ڕۆڵ و ئاماده‌يى و كاريگه‌ريى هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيش له سوريا و پێويستيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌موان بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى سياسيى ئاشتيانه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه به‌گشتى، دوپات كرايه‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى تازه‌ى عێراق و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه خرایه به‌ر باس و تیشک خرایه سه‌ر مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر له عێراق و سوريا و چۆنيه‌تيى ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ى به هاوكاريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێرـبه‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، کرا.