لە بەغداد روبەڕوبونەوەکانی دوێنێ ١٢ خۆپیشاندەر برینداربوون
  2020-02-18       351       
لەمیانی رووبەڕووبوونەوەکانی دوێنێ دووشەممە نێوان خۆپشاندەران لە ناوەڕاستی بەغداد و هێزە ئەمنییەکاندا، ١٢ خۆپیشاندەر برینداربوون.

ئاوێنە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایان کرد کە لەمیانی رووبەڕووبوونەوەکانی دوێنێ دووشەممە نێوان خۆپيشاندەران لە ناوەڕاستی بەغداد و هێزە ئەمنییەکاندا، ١٢ خۆپیشاندەر برینداربوون.

لەوبارەوە سەرچاوەیەکی پزیشکی رایگەیاند کە دوێنێ رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر و هێزە ئەمنییەکاندا روویداوە.

بەوتەی سەرچاوەکە لەمیانی رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانەکاندا، هێزە ئەمنییەکان گازی فرمیسکڕێژیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە کە بە هۆیەوە ١٢ خۆپیشاندەر برینداربوون.

هاوکات شایەتحاڵەکان رایانگەیاند کە ئەو خۆپیشاندەرانە لە ئاکامی تەقەکردن و بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە برینداربوون.

هەر لەوبارەوە لیوا عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند کە دوای دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر کابینەی حکوومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی هێزە ئەمنییەکان هەوڵ نادەن کۆتایی بهێنن بە خۆپیشاندانەکان.

لیوا عەبدولکەریم خەڵەف لە لێداونێکدا بۆ کەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە ئەوەی وتووە “خۆپیشاندان مافێکی رەوای هەموو هاووڵاتییانە وەک لە دەستوور و یاسادا هاتووە”.

پێشتر نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاندبوو، ئیدانەی بەکارهێنانی چەکی رواکردن دژبە خۆپیشاندەرانی بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق دەکات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کە بە هۆیەوە لەمیانی چەند رۆژی رابردوودا، دەیان خۆپیشاندەر برینداربوون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×