سەڵاحەدین دەمیرتاش داوا دەکات ھاوڵاتیان بەشێوەیەکی فراوان بەشداری لە کۆنگرەی ھەدەپە بکەن
  2020-02-18       367       
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە گرتووخانەی ئێدیرنە بەندکراوە، لە ڕێگەی نامەیەکی دەستنووسی خۆیەوە کە لە هەژمارە تایبەتییەکەی لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە، داوا لە خەڵکی دەکات بەشداری لە چوارەمین کۆنگرەی فراوانی هەدەپە بکەن کە بڕیار وایە ڕۆژی ٢٣ی شوبات لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی بەڕێوە دەچێت.

ئاوێنە: دەمیرتاش لە نامەکەیدا نووسیویەتی: "سڵاوتان لێبێت هاوڕێیانی بەڕێز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٣ی شوبات لە ئەنقەرە کۆنگرەی فراوانی هەدەپە بەڕێوە دەچێت. نیگەران مەبن ئێمەش لەوێ دەبین؛ بە دەنگمان بە گیانمان".

ئاماژەی بەوەشدا، "دەمانەوێت ئێوەش لەوێ بن. مەڵێن خۆ خەڵک زۆر دەڕوات ئێمەش نەچین هەر دەبێت’. بێ تۆ ناکرێت. تکاتە بە پێی ئەو کارەکانتان ڕێک بخەن و با لەو ڕۆژەدا لە کۆنگرە کۆبینەوە. سڵاو بۆ هەمووتان”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×