ئه‌میرێکی داواکراوی داعش له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیرا کرا
  2020-02-18       579       
فۆتۆ: ئاراز محه‌مه‌د

هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی سه‌ر به‌ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، به‌هاوكاری ئاسایشی گه‌رمیان و هاوپه‌یمانان له‌سنووری په‌ڵكانه‌ و زنانه‌ له‌ گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیان ده‌ستگیر كرد. 

ئاوێنه‌ - ئاراز محه‌مه‌د: بەیانی ئەمڕۆ لەئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی ئاسایشی گەرمیان و بەشی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی  سلێمانی و بنکەی ئاسایشی نەوجول لەسنوری گوندەکانی پەڵکانە و شۆراو لەنێوان ناحیەی زنانە و دوز خورماتوو  ئەمیرێکی داواکراوی داعش و دوو چەکداری ئەو ڕێخراوەیان دەستگیرکرکران .

لەوبارەیەوە جەمال سەعید بەڕێوبەری ناحیەی زنانە به‌ ''ئاوێنە''ی راگه‌یاند "دوایی ئەوەی ئاسایشی گەرمیان زانیاری هەبوو لەسەر کۆبونەوەیەکی داعش لەسنوری زنانە بەیانی ئەمڕۆ لەئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان و بنکەی ئاسایشی نەوجولدا، توانرا ئەمیرێکی داواکراوی داعش کەهاتبونه‌ سنورەکەوە دەستگیربکرێت "

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا لەئۆپراسیۆنەکەدا روبەروبونەوە رویداوەو کارمه‌ندێکی ئاسایش بەسوکی برینداربووە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×