یەکێتی پەیڕەوی ناوخۆی پەسندکرد
  2020-02-18       879       

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 18-02-2020 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سندكرد.

ئاوێنه‌: رزگار عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندكرد، كه‌ له‌ (77) مادده‌ پێكهاتووه‌.

راشیگه‌یاند: به‌ بڕیاری كۆنگره‌، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌رپشك كرا له‌ هه‌موواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، بۆیه‌ دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ گفتوگۆو راگۆڕینه‌وه‌ی برایانه‌ له‌ نێو هه‌موو هه‌ڤاڵانی كۆنگره‌، ئه‌مڕۆ توانرا به‌شێوه‌یه‌كی باش و به‌ كۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت كه‌ له‌ 77 مادده‌ پێكهاتووه‌.

رزگار عه‌لی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێكهێناوه‌، بۆیه‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆك و ئۆرگان و په‌یكه‌ری نوێی یه‌كێتیی نییشتمانیی كوردستان بۆیه‌ چاوڕێی كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌كه‌ن. رزگار عه‌لی وتیشی: له‌ ئێستادا عیراق به‌ گشتی به‌ بارودۆخێكی تایبه‌تی و ئاڵۆزدا گوزه‌رده‌كات كه‌ ئه‌ویش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیه‌، بۆیه‌ وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خۆمان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین بۆ داكۆكیی كردن له‌ مافه‌ ده‌ستوریی و یاساییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین حكومه‌تی نوێی عیراق حكومه‌تێكی فیدراڵی بێت و مافه‌ ده‌ستوری و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی تێدا پارێزراوبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاری ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نوێیده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها وتی: بڕیارمانداوه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی كاركردن بكه‌ینه‌وه‌ هه‌م له‌ ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌م بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تری كوردستان و عیراقیش، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كڕیزی و گیانی برایه‌تی ده‌بێت، كه‌ به‌شێك بین له‌ ئارامی عیراق و به‌شێك بین له‌ چه‌سپاندن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری عیراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین حكومه‌تی نوێی عیراق كه‌ پێكده‌هێنرێت حكومه‌تێكی فیدڕاڵی راسته‌قینه‌بێت، كه‌ بتوانێت مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بپارێزێت، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ،كه‌ كاری هه‌ره‌ له‌ پێشینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×