هەڵمەتی دەستگرتن بەسەر دەرمانی سێکسیدا دەستیپکرد
  2020-02-18       1260       
لە شاری سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگرتن بەسەر دەرمانی ساختەی زیادکردن و کەمکردنی کێش و دەرمانی سێکسی دەستیپێکرد و بەشێک لە دەرمانەکان لە دوکانی فرۆشتنی جل و بەرگ و پێڵاودا دانراون.

ئاوێنه‌: له‌شكر حه‌مید،سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: تێبینیمانكردبوو له‌ هه‌ندێك شوێن ده‌رمانی نایاسایی به‌تایبه‌ت ئه‌وده‌رمانانه‌ی كه‌ بۆ زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش به‌كار ده‌هێنرێن، له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌ سێكسییه‌كان ده‌فرۆشرێن.

وتیشی ئەمڕۆ لە نۆ شوێن دەستیانگرتووە بەسەر ئەو دەرمانە نایاسایەدا و ریكاری یاسای لەگەڵ خاوەنەکانی گیراوەتە بەر.

ئاشکراشیکرد به‌شێكی ئه‌و ده‌رمانانه‌ له‌ناو دوكانی فرۆشتنی جل و پێڵاودا دانراون و به‌رێگه‌ی جیاواز ده‌فرۆشرێن به‌ هاوڵاتیان.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئاماژه‌ی بەوە‌شكرد كه‌ هیچكام له‌و ده‌رمانانه‌ به‌ كوالێتی كۆنترۆڵدا تێنه‌په‌ڕیون و پشكنینیان بۆنه‌كراوه‌، هه‌ربۆیه‌ ستیكه‌ریان پێوه‌ نییه‌.

داوای له‌ هاوڵاتیان كرد پێش هه‌موو شتێك له‌ رێگه‌ی په‌یجه‌ ئۆنلاینه‌كانه‌وه‌ ده‌رمان نه‌كڕن و له‌ هه‌ر شوێنێكیش ده‌رمان ده‌كڕن دڵنیابنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و شوێنه‌ مۆڵتی هه‌یه‌ و ده‌رمانه‌كه‌ش ستیكه‌ری لێدراوه‌، چونكه‌ هه‌ر ده‌رمانێك ستیكه‌ری پێوه‌ نه‌بوو نایاساییه‌.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×