فەرماندەیەکی داعش لە تورکیا دەستگیرکرا
  2020-02-18       718       
بە فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی لە دادگای کۆماری بورسا ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و لەو ئۆپەراسیۆنەکەدا کەسێکی بە ڕەگەز سوری تەمەن ٥٠ ساڵ کە ناسناوەکەی ئەبوتاقی ئەلشامییە و پێشتر فەرماندە بووە لە گروپی تیرۆریستی داعشدا دەستگیر کرا.

ئاوێنه‌: ئەو کەسە دەستگیرکراوە پیشتر لە شاری دەیرەزور وەک فەرماندە لە ناو داعشدا کاری کردووە و خەڵکی کوشتووە و چالاکییە خوێناوییەکانیانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە.

ئەبوتاقی ئەلشامی دوای هەڵهاتنی لە سوریا لە شاری بورسا لە تورکیا نیشتەجێ بووە و لە بەشی خزمەتگوزاری دابەشکردنی غازدا کاری کردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×