ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌كۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندكردو هەروەها لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی هه‌ڵبژارد.
ئاوێنە: راهبه‌ر سه‌ید براهیم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به میدیای رەسمی حزبەكەی راگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییدا به كۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناخۆ په‌سه‌ند كرا‌و لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
وتیشی: له ئێستادا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆتایی هاتوه‌و رۆژانی چوار شه‌ممه‌و پێنجه‌شه‌ممه، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت.