لاهور شێخ جەنگی بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بەرەو بەغدا بەڕێدەكەوێت
  2020-02-18       1811       

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.

ئاوێنە: میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بە سەرۆكایەتی وەفدێك دەگاتە بەغدا بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.

بەپێی زانیارییەكانی ئاوێنە كەمێك لەمەوبەر لاهور شێخ جەنگی بە سەرۆكایەتی وەفدەكەی یەكێتی بەرەو بەغدا بەڕێكەوتون.

لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا بڕیاردرا وەفدێك بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی ڕەوانەی بەغداد بكرێت.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین سه‌ردانی لاهور شێخ جه‌نگی بۆ به‌غدا ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك هاوسه‌رۆكانی حزبەكە هه‌ڵبژێردران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×