هێزەكانی حەفتەر دەڵێن: كەشتییەكی توركیایان لەبەندەری تەرابلوس بۆردومان كردوە
  2020-02-18       779       

سوپای نیشتمانی لیبیا سەربە خەلیفە حەفتەر ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، بۆردومانی كەشتییەكی توركیایان لە بەندەری تەرابلوس كردوە كە چەك و كەرەستەی سەربازی هەڵگرتوە.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی "كەرامە" سەربە سوپای نیشتمانی لیبیا لە بەیاننامەیەكی كورتدا رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانی كەشتییەوە ئاگر لە كەشتییە توركییەكە بەرزبۆتەوە كە چەك و كەرەستەی سەربازی هەڵگرتوەو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندەری تەرابلوس لەنگەری گرتوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەزر، غەسان سەلامە، نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری لیبیا، رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە بەندەری تەرابلوس روبەڕوی هێرش بۆتەوە، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەڕو.

پەیامنێری رۆیتەرز لەتەرابلوس وتویەتی، دوكەڵێكی چڕ لە بەندەرەكەوە بەرزبۆتەوە. لەزاری سەرچاوەیەكی بەندەرەكەشەوە وتویەتی، لەهێرشەكەدا كۆگایەك بەركەوتوە.

لەلایەكی دیكەوە هێزەكانی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی فایز سەڕاج لەبەیاننامەیەكی كورتدا رایگەیاند، هێزەكانی خەلیفە حەفتەر بە موشەك هێرشیان كردۆتەوە سەر بەندەری تەرابلوس و ئەوەشی بە "دوبارە پێشێلكردنی ئاگربەست ناوبردوە لەلایەن هێزەكانی حەفتەرەوە."

بەیاننامەكەی هێزەكانی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی هیچ ئاماژەیەكی بە زیانە ماددی و گیانییەكانی هێرشەكە نەكردوە.

سوپای نیشتمانی لیبیا سەربە خەلیفە حەفتەر لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنی تەرابلوسی پایتەختدا كە لەژێر دەستی حكومەتی ویفاقی نیشتمانیدایە بە سەرۆكایەتی فایز سەڕاج.

زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
سێ سەربازی توركیا لە مەتینا كوژران
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×