له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی رابردودا، پۆلیسی چین داباریوه به‌سه‌ر ماڵان و كۆگاو چێشتخانه‌و شوێنی فرۆشتنی گیانداران و باڵنده كێوییه‌كان و زیاتر له 700 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه كه واز له مار خواردن و فرۆشتنی خواردنی گیانله‌به‌ری كێوی ناهێنن كه به‌شێویه‌كی كاتی راگیراوه.
ئاوێنە، لوقمان غەفور: "گیانله‌به‌ران له‌پیناو مرۆڤه‌كاندا ده‌ژین و پێویسته بخورێن" ئه‌مه وته‌ی پیاوێكه له شاری وهان-ی كه‌رتی هێبی كە بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز قسەی كردوە.
ئه‌م پیاوه پێیوایه ئه‌و له دوای نه‌خواردنی ماره‌وه، كه ماوه‌ی دو مانگە نەیخواردوە، ده‌رونی تێكچوه و پێویستی به خواردنی ماره.
رۆژنامه‌ی هێل-یش له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕو كه 40 هه‌زار جۆری جیاواز له باڵنده و ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ری ئاوی به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنه كه‌وتون و راوكردن و فرۆشتن و خواردنیان قه‌ده‌غه‌یه، به به‌رازو سمۆره‌و كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵی تریشه‌وه، كه مه‌به‌سته‌كه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانی زیاتره به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
گله‌یی فرۆشیاران له‌وه‌دایه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی چین به‌شێوەی یاسایی رێگه‌ی داوه به هه‌ندێك بازرگان به‌بیانوی ئه‌وه‌ی مه‌رجی ته‌ندروستیان تێدایه، سه‌گ و كه‌رو ئاسك و تیمساح و هه‌ندێك گۆشتی ئاژه‌ڵی تر بفرۆشن.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز ئه‌مه وه‌ك هه‌وڵێك وایه بۆ سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ی بازاری هاوڵاتیان و كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌كاتێكدایە كه هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆناcovid-19 له چین بنبڕ نه‌كراوه‌و تا ئه‌مڕۆ 19ی فێبریوه‌ری ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسه‌كه له جیهان گه‌یشتۆته 74 هه‌زارو 280 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبۆته‌وه بۆ دو هه‌زار و نۆ كه‌س.
جۆن جیان، بازرگانێكی ئاژه‌ڵه كیوییه‌كانه له ناوچه‌ی مه‌نگۆلیا له چین ده‌ڵێت"دڵشادم كه ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه هه‌ڵبگیرێت و ده‌ست به فرۆشتنی ئاژه‌ڵه‌كان بكه‌ینه‌وه"، ئه‌و بۆ نیویۆرك تایمز وتویه‌تی"خه‌ڵك حه‌ز به كڕینی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره‌كان ده‌كات و وه‌ك دیاری ده‌یبه‌ن بۆ یه‌كتری."
ئه‌و بازرگانه ده‌ڵێت"گۆشتێكی زۆری عه‌مباركراوی سه‌گ و تیمساح-م له به‌فرگره‌ی گه‌وره‌دا هه‌یه كه ئه‌مه‌ش ئه‌بێت هه‌موی به زیان بفرۆشم، چونكه خه‌ڵك زیاتر حه‌ز به گۆشتی فرێشی ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌كات نه‌ك به‌ستو."
زانایانی ڤایرۆلۆژی ئاشكرایان كردوه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا كه شه‌مشه‌مه‌كوێره هه‌ڵگریه‌تی، گوازراوه‌ته‌وه بۆ مرۆڤ له‌رێگه‌ی خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵی به‌نگۆلین-ه‌وه كه ئاژه‌ڵێكه له پزیشكی میللی چین-ی‌دا به‌گرنگ داده‌نرێت.
چینییه‌كان پێیانوایه ئه‌سته‌مە حه‌زی ئینسان بۆ خواردن بگۆڕدرێت، چونكه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به كه‌ڵچه‌ری خواردنه‌وه هه‌یه.
وانگ سونگ توێژه‌ری زوولۆژی(ئاژه‌ڵزانی) له ئه‌كادیمیای زانستی چین ده‌ڵێت"له تێڕوانینی زۆر كه‌سه‌وه، ئاژه‌ڵ له پێناو مرۆڤدا ئه‌ژی، زه‌وی به‌شنه‌كراوه له‌نیوان ئاژه‌ڵ و ئینساندا."
ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كۆتایی دیسێمبه‌ری 2019 له نێو بازاڕی فرۆشتنی ئاژه‌ڵ و باڵنده كیوییه‌كانی شاری وهان له كه‌رتی هێبی بڵاوبۆوه.