دەستەی ئامادەكاریی خۆپیشاندانەكانی هەرێم داواكارییەكانی راگەیاند
  2020-02-19       896       

دەستەی ئامادەكاریی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكەی رۆژی شەممە، داواكارییەكانی لە شەش خاڵدا راگەیاندو كە دوان لە داواكارییەكانیان بریتین لە چارەسەركردنی دەستبەجێی كێشەی سوتەمەنی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و هەروەها دەستبەجێ دانانی میكانیزمێك بۆ گێڕانەوەی موچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەران.

ئاوێنە: دەستەی ئاماكاری خۆپیشاندانە سەرەتاسەرییەكەی رۆژی شەممە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا شەش داواكاری خستۆتەڕو و رایگەیاندوە، داواکارین لەو چین و توێژانەی کە هەست دەکەن مافیان خوراوە یاخود وەک پێویست دەسەڵات بەدەم داواکانیانەوە نایەت، ئەوا رۆژی شەممە ئامادە بن لەو خۆپیشاندانەی کە داکۆکی لە مافی ئەوان دەکات.

دەقی راگەیەندراوەكەی دەستەی ئامادەكاریی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەكەی رۆژی شەممە...

داواکارین لەو چین و توێژانەی کە هەست دەکەن مافیان خوراوە یاخود وەک پێویست دەسەڵات بەدەم داواکانیانەوە نایەت، ئەوا رۆژی شەممە ئامادە بن لەو خۆپیشاندانەی کە داکۆکی لە مافی ئەوان دەکات.

ئێمە وەک ڕێکخەرانی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی رۆژی شەممە، کۆمەڵێک داواکاری خۆپیشاندەران و هاولاتییان دەخەینە ڕو، کە بریتین لە:

یەکەم. چارەسەرکردنی دەستبەجێی کێشەی سوتەمەنیی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتییان، وەک کارەبا، نەوت، غاز و ئاو و تادوایی. چونکە دەبێت ئەولەویەتی کاری دەسەڵات بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت، نەک بۆ کۆمپانیاکانی دەسەڵات.

دوەم. دۆزینەوەی هەلی کار و دامەزراندنی گەنجان و بێکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

سێیەم. دەستبەجێ هەڵگرتنی باج و بارگرانیی لەسەر دوکانداران و کاسبکاران.

چوارەم. دەستبەجێ هەموارکردنەوەی یاسای بەناوچاکسازیی بەجۆرێک کەمتریین موچەی خانەنشینیی کەمئەندامان و هاوڵاتییان 500 هەزار بێت، و موچەی پلەباڵاکانی وەکو پەرلمانتار و وەزیر و کەسە حیزبییەکان هەڵبوەشێتەوە.

پێنجەم. دەستبەجێ پێکهێنانی لیژنەیەک لە یاساناسان و خەڵکانی تایبەتمەند لەنێو جەماوەر و هاوڵاتییانی کوردستان کە لە داهاتی نەوت، خاڵەسنورییەکان و ناوخۆ بکۆڵێتەوە و بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکات کە چەندە و بۆکوێ دەڕوات و دەچێتە گیرفانی کێ.

شەشەم. دەستبەجێ دانانی ئالیەتێک بۆ گێڕانەوەی موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران بەجۆرێک کە هەر فەرمانبەرێک مانگانە لەسەرو موچەکەیەوە بڕێک لە پاشەکەوتەکەی وەربگرێتەوە.

دەستەی ئامادەکاریی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی رۆژی شەمە

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×