2020-02-19   361     
حەسەن روحانی، سه‌رۆکكۆماری ئێران رایگەیان، ''ئه‌مریكا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه سزاكانی بە ئه‌نجام نه‌گه‌یشتون و دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان''.
ئاوێنه: سه‌رۆک كۆماری ئێران دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له تاران وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌ركرده‌ی چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك نێوه‌ندگیر راسپاردووه و وتی، ''ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌مریكا باسی ده‌كات، شۆڕشی ئیسلامی له‌میانی چه‌ند مانگێكدا شكستدەهێنێت، ئه‌ی بۆچی پاشه‌كشێ ده‌كه‌ن؟ رۆژێك دێت كه به‌رپرسانی واشنتۆن ببینن سزاكانیان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌نجام، خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دان به هه‌موو مافێكماندا بنێن''.
حه‌سه‌ن روحانى ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كۆنگرێس، به‌هۆی كوژرانی قاسم سولەمانی-یه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، كۆشكی سپی و پنتاگۆنی به‌رامبه‌ربه ئێران سنووردار كردوه و وتی: ''ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یویست كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، ده‌یتوانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی بكات و له‌ڕێی ئه‌وه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات. ئه‌و كێشانه‌ی به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی ده‌یتوانی چاره‌سه‌ریان بكات ئێستا ده‌بێت به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ 20 كه‌س چاره‌سه‌ریان بكات. به‌مه‌ش كاری خۆی زۆر قورس‌تر كردووه''.
روحانى بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد كه له ساڵی 2013 و 2015دا به‌زۆر ئه‌مریكایان هێناوه‌ته سه‌ر مێزی دانوستان وبه‌بێ خواستی خۆی رێككه‌وتننامه‌یان پێ واژوو كردووه، باسی له‌وه‌ش كرد كه ده‌توانن له‌ئێستاشدا هه‌مان كار بكه‌ن و حكوومه‌تی واشنتۆن ناچار بكه‌ن له بڕیاره‌كانی پاشگه‌زبێته‌وه.