هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر و وەزیری پلاندانان بەوردی باسیان له‌ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی كرد
  2020-02-19       565       

ئەمڕۆ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، وەزیری پلاندانان لە دارا رەشید, حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، کۆبوونەوە.
 
ئاوێنه‌: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی و پشتیوانییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردن و بەردەوامبوونی پڕۆژەکان و تەرخانکردنی بوودجە بۆ پارێزگاکان.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها بەوردی باس لە دەستپێکردنی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری و بەنداوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کران و لەلایەن وەزیری پلاندانانەوە ئەو پڕۆژانە خرانە روو کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراونەتە کاری لەپێشینە بەتایبەتی پڕۆژەکانی رێگاوبانی ‘دوکان-چوارقوڕنە’، ‘وارماوا-دەربەندیخان’، ‘سەیدسادق-پێنجوێن’ و پڕۆژەی بەنداوەکان و هێڵی ئاوی دوکان-سلێمانی و دەربەندیخان و تەواوکردنی بینای خوێندنگاکان.

دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخرا و تیایدا وەزیری پلاندانان و پارێزگاری سلێمانی ئامانجی سەردانەکە و پلانی وەزارەت و حکوومەتی هەرێمیان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن خستەڕوو.

سەرەتا وەزیری پلاندانان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دارا رەشید ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک وەزارەتی پلاندانان پێشنیازیان کردووە کە لە بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکاندا دەسەڵاتی تەواو بدەین بە پارێزگارەکان بەتایبەت پارێزگاری سلێمانی تاکو سەربەستانە بتوانن مامەڵە بکەن بەو بەشە بوودجەیەوە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان و گوتی: “سەبارەت بە بوودجەی وەزارەتەکانیش ئێمە لە ساڵی ٢٠١٩، نزیکەی ٣٣ ملیار دینارمان بۆ شاری سلێمانی تەرخانکردووە و لەئێستاشدا بۆ ٢٠٢٠ بڕیارمان داوە لە ١٨٠ ملیار دینار کەمتر تەرخان نەکرێت بۆ پارێزگای سلێمانی کە لەپێشینە بۆ پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری، بەنداوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، پڕۆژەکانی رێگاوبانی ‘دوکان-چوارقوڕنە’، ‘وارماوا-دەربەندیخان’، ‘سەیدسادق-پێنجوێن’ و پڕۆژەی بەنداوەکان و هێڵی ئاوی دوکان-سلێمانی و دەربەندیخان و تەواوکردنی بینای خوێندنگاکان دەبێت.

دارا رەشید لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا ئاماژەی بەوەدا کە بڕیارە لەماوەی کەمتر لە سێ ساڵدا پرۆژەی دروستکردنی بەشێک لە شەقامی ١٠٠ مەترسی سلێمانی کە لە تاسڵوجەوە بۆ دەروازەی عەربەت دەبێت، تەواو بکرێت.

دارا رەشید، وەزیری پلاندانان لە حکوومەتی هەرێم، سەبارەت بە ئاماری رێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا کە لەم ماوەیەی پێشوودا، لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ناوەندییەوە راگەیەندراو، ئاماژەی بەوەدا کە مایەی خۆشحاڵییە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم رێژەی هەژاری لە کەمترین ئاستدایە و لەوانە لە پارێزگای سلێمانی کەمترین ئاستی تۆمار کردووە لە هەموو عێراقدا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×