2020-02-19   417     
له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئۆتۆمبێلێكی دزراویان دۆزییەوە.
ئاوێنه: پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆمار كرد كە لەكاتی دابەزینی لەئۆتۆمبیلەکەی‌و چونی بۆ سوپەرماركێتێك ئۆتۆمبێلەكەی كه له‌جۆری ته‌كسی/نیسان سه‌نییه، بەئیشپێكراوی بەجێهشتووەو دواتر ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرجەم مەفرەزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبیلەکە ئاگاداركرانەوە، سەرئەنجام له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانه‌وه ئۆتۆمبێلەكە دۆزرایەوه‌و لەئێستادا پۆلیسی سلێمانی سەرقاڵی دۆزینەوەی تۆمەتبارەكەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ئیشپێكراوی به‌جێنه‌هێڵن تا ڕوبه‌ڕوی ڕوداوی نه‌خوازراو و دزینى نه‌بنه‌وه.