2020-02-19   428     
محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رایگەیاند "رۆژى دووشەممەی داهاتوو پێكهاتەی حكومەتی نوێ پێشكەشی پەرلەمان دەكەین''.
ئاوێنه: محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق له وتارێكدا داواى له په‌رله‌مان كرد كه ده‌نگ به پێكهاته‌ى نوێى حكومه‌ت بده‌ن و وتیشى "پێویسته هه‌موومان لاپه‌ره‌كى نوێ هه‌لده‌ینه‌وه‌و ئه‌وانه‌یشى كه به‌رپرس بوونه له توندوتیژیه‌كان و ئه‌وانه‌یشى ئازارى خۆپیشانده‌رانى داوه ده‌بێت بدرێنه دادگا''.
له‌وته‌كه‌یدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی ده‌وڵه‌ت ده‌كات و هه‌وڵده‌دات هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختی ئازاد‌و بێگه‌رد دوور له‌به‌كارهێنانی چه‌ك ئه‌نجامبدرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته پێكنه‌هێنرا ئه‌وه‌ی مانای ئه‌وه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن دژی پرۆسه‌كه‌ن و نایانه‌وێت حكومه‌ت پێكبهێنرێت".