2020-02-19   809     
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه به توندی وه‌ڵامی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ولایه‌تی، راوێژكاری نووسینگه‌ی عه‌لی خامنه‌ئی دایه‌وه و رایگه‌یاند ''كێ مافی ئه‌وه‌ی داوه‌تێ ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدات؟".
ئاوێنه: له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه رایگه‌یاند ''ئێران ره‌گه‌زێكی خراپ و نه‌گه‌تیڤه له هاوكێشه‌ی دۆخی عێراقدا''.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ولایه‌تی، راوێژكاری نووسینگه‌ی عه‌لی خامنه‌ئی رایگه‌یاند بوو " دڵنیان په‌رله‌مانی عێراق محه‌مه‌د عه‌لاوی په‌سه‌ند ده‌كات."
له به‌رامبه‌ردا ئه‌یاد عه‌لاوی به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه و رایگه‌یاند "محه‌مه‌د عه‌لاوی ئامۆزامه و كه‌سێكی پاكه، به‌ڵام هی ئه‌وه نییه ولایه‌تی به‌وجۆره قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، كێ مافی ئه‌وه‌ی داوه‌تێ ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربدات؟"
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند به‌پێی وته‌كانی ولایه‌تی، ئێران به‌نیازه دوای په‌سه‌ندكردنی عه‌لاوی، به‌ره‌ی مقاومه‌ت له‌گه‌ڵ لوبنان و سوریا و فه‌له‌ستین و عێراق پێكبهێنن و وتی"ئه‌مه كه‌ی راسته، ئه‌مه باسی چی ده‌كات، به‌ڕاستی ئێران ره‌گه‌زێكی زۆر خراپ و نه‌گه‌تیفه له هاوكێشه‌ی دۆخی عێراقدا".