مالکی و شاندی کوردستان ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەکەی عەلاوی ڕاگەیاند
  2020-02-19       778       
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و شاندی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت رایانگەیاند، پێویست دەکات لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێدا بنەمای رێککەوتنی سیاسی بپارێزرێت بۆ ئەوەی قۆناغی راگوزەر لە ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتیش ئارامی تێدا بەرقەرار بێت.

ئاوێنە: نوسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویکردەوە، لەکاتی کۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئاماژەیان بەوەکردوە، ئومێدەوارن حکومەت نوێ نمایندەی هەمو پێکهاتەکانی عێراق بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەشی گەل بکات و لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی شەقامدا بێت.

ئێوارەی ئەمرۆ لە وتارێكدا، محەمەد تۆفیق عەلاوی وادەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی راگەیاندو وتی،"دوشەممەی داهاتو پێكهاتەی حكومەتی نوێ پێشكەشی پەرلەمان دەكەین".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×