هاوسەری لاهور شێخ جەنگی پەیامێك بڵاودەكاتەوە
  2020-02-19       7634       
هاوسەری لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێكدا رایدەگەیەنێت كە لاهور شێخ جەنگی بە هەڵبژاردنی وەك هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرپرسیارێتییەكی قورس و مێژوویی كەوتووەتە سەر شان وهیوای سەرکەوتنیشی بۆ دەخوازێت.

ئاوێنه‌: گەشە حەمە هاوسەری لاهور شێخ جەنگی لە پەیامەكەیدا وێڕای پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرە و هەڵبژاردنی هاوسەرۆك، دەنووسێت: "شانازیت پێوە ئەکەم و ئەزانم ئەم رێگایە بۆ تۆ چەند سەخت بوو، من وەک هاوسەری ژیانت ساڵانێکە هەوڵ و کۆششەکانت بۆ یەکێتی و گەلی کورد ئەزانم و ئەبینم، من ئەزانم تۆ چۆن شەوت خستۆتە سەر رۆژ و رۆژەکانت بۆ بەرگری کردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان بردۆتە سەر".

دەقی پەیامەكەی گەشە حەمە هاوسەری لاهور شێخ جەنگی:

هاوڕێ و هاوسەری ئازیزم، لاهور
لەناخی دڵمەوە و بەناوی هەر سێ جگەر گۆشەکانمانەوە، لەم رۆژە مێژووییەدا گەرمترین پیرۆزبایی لە تۆ و سەرجەم یەکێتیەکان دەکەم، بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە و هەنگاونان بۆ خەونی یەکێتیە دڵسۆزەکان، ئەویش نوێبوونەوە و یەکێتی نوێیە..

لەم کاتەدا کە ئەم پیرۆزباییەت بۆ ئەنوسم، هەستەکانم دوو شێوەن، یەکێکیان شانازیت پێوە ئەکەم و ئەزانم ئەم رێگایە بۆ تۆ چەند سەخت بوو، من وەک هاوسەری ژیانت ساڵانێکە هەوڵ و کۆششەکانت بۆ یەکێتی و گەلی کورد ئەزانم و ئەبینم، من ئەزانم تۆ چۆن شەوت خستۆتە سەر رۆژ و رۆژەکانت بۆ بەرگری کردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان بردۆتە سەر.. لاهور گیان من و منداڵەکان سەدان ژەمە خواردن بە ئومێدی هاتنەوەت چاوەڕێ بوین لەسەر سفرەیەک نان بخۆین، بەڵام وەک هەمیشە تۆ خەونی پارێزگاری لە کوردستانت لە جەلەولاوە تا کۆبانی لە هەموو شت بۆ گرنگتر بوو، ئێمەش وەک چۆن لە رابردوودا پشت و پەنات بوین. بەڵێنت بۆ دووبارە ئەکەینەوە، کە هەر وا لە پشتت بین..

بەشێکی تر لە هەستەکانم ترس و شەرمە لە مامی گەورەمان، ئێستا کە تۆ و کاکە بافڵ ئەتانەوێت ئەو رۆڵەی مام جەلال بگێڕن، کە وەک خۆشت وتت ئەرکێکی زۆر قورسە، داواکارم رۆحی مام ئاگای لێتان بێت و پەند و فەرمودەکانی ئەو رێگا نیشاندەرتان بێت بۆ سەرکەوتن..

لاهور گیان، تۆ هەمیشە خەمی گشتی و خەمی خەڵک و خەمی ئەم نیشتمانەت لە کۆڵناوە، لە ئێستادا من و هەموو خەڵکی کوردستانیش چاوەڕێی ئەو چاکسازی و کارانەین کە بەڵێنت داوە بیانکەیت، لە پێناو بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.. دڵنیابە سەرکەوتنی ئێوە سەرکەوتنە بۆ کوردستانیش، بەهەموو توانامەوە لە پشتت ئەبم لە پێناو ئامانجە مەزنەکانی خەڵکی کوردستان و باشکردنی رەوشی خەڵک.. لاهور گیان من و زۆرینەی یەکێتیەکان متمانەمان پێت هەیە، کە هەمیشە کارە راست و دروستەکە بکەیت..
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×